نه‌وا
په‌رله‌مانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت، لیژنه‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور به‌رده‌وامه له كاركردن و هه‌موو لایه‌نه‌كان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌ستكاریی مافه‌كانی كورد ناكه‌ن.
به‌یار دۆسكی په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاندووه، "لیژنه‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووری عێراق به‌رده‌وامن له كار و كۆبوونه‌وه‌كانی خۆیان به ڕاوێژ له‌گه‌ڵ یاساناس و شاره‌زایانی بواری ده‌ستوور بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ماددانه‌ی پێویستن، هه‌موار بكرێنه‌وه و دواتریش له په‌رله‌مان ده‌نگیان له‌سه‌ر بدرێت."
وتیشی: "ئه‌وه‌ی جێگه‌ی خۆشحاڵییه هه‌موو لایه‌نه‌كان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستكاریی ئه‌و ماددانه ناكرێت كه په‌یوه‌ندییان به مافه‌كانی كورده‌وه هه‌یه، به‌تایبه‌ت فیدراڵی و مادده‌ی 140، چونكه ئه‌وانه‌ی له میدیا قسه ده‌كه‌ن و دژی مافه‌كانی كوردن به په‌نجه‌ی ده‌ست ده‌ژمێردرێن و زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتاران له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن كه مافه‌كانی كورد به‌و شێوه‌ی هه‌یه، بمینێت."
له‌سه‌ر داواكاریی خۆپێشانده‌ران، له په‌رله‌مانی عێراق لیژنه‌یه‌ك پێك هێنراوه، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستوور هه‌موار بكرێته‌وه و چه‌ند په‌رله‌مانتارێكیش له میدیا عه‌ره‌بییه‌كاندا باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه پێویسته ده‌ستكاریی مافه‌كانی كوردیش بكرێت له ده‌ستوردا.