نه‌وا
په‌رله‌مانى عیراق به‌زۆرینه‌ى ده‌نگ یاساى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى ئیمتیازاتى دارایى به‌رپرسانى عیراقى په‌سه‌ندكرد، كه چه‌ندین بڕگه له‌خۆده‌گرێت.
ماده‌ى یه‌ك :
یاساى شایسته داراییه‌كان ژماره 13ى ساڵى 2005 هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه.
ماده‌ى دوو :
یه‌كه‌م: شایسته‌ى دارایى چاره‌سه‌ر بۆ سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه و سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانى تر‌ى ده‌وڵه‌ت هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه.
دووه‌م: شایسته‌ى دارایى بۆ به‌كرێگرتنى یه‌كه‌ى نیشته‌جێبون بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ى كه شوێنی نیشته‌جێبوونیان هه‌یه له‌پارێزگاى به‌غدا هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه.
سێیه‌م:
أ - نابێت له 5 ئۆتۆمبێل زیاتر بۆ هه‌ریه‌كه له سه‌رۆك كۆمار، سه‌رۆكى په‌رله‌مان و سه‌رۆك وه‌زیران دابین بكرێت، ب - نابێت زیاتر له 4 ئۆتۆمبێل بۆ هه‌ریه‌كه له جێگرانى سه‌رۆك كۆمار، سه‌رۆكى په‌رله‌مان و سه‌رۆك وه‌زیران دابین بكرێت.
ج – نابێت له 3 ئۆتۆمبێل زیاتر بۆ هه‌ریه‌كه له وه‌زیره‌كان، ئه‌وانه‌ى پله‌ى وه‌زیریان هه‌یه و له‌ده‌سه‌ڵاته‌كانى جێبه‌جێكردن، سه‌رۆكى ده‌سته‌كان و پارێزگاره‌كان دابین بكرێت .
د- كاركردن به بڕیارى دابیننه‌كردنى ئۆتۆمبێل بۆ په‌رله‌مانتار به‌رده‌وام ده‌بێت.
ه – نابێت له 2 ئۆتۆمبێل زیاتر بۆ وه‌كیل وه‌زیره‌كان و ئه‌وانه‌ى هه‌مان پله‌یان هه‌یه و راوێژكاره‌كان دابین بكرێت.
و – نابێت له 1 ئۆتۆمبێل زیاتر بۆ به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كان و ئه‌وانه‌ی هه‌مان پله‌یان هه‌یه دابین بكرێت.
چواره‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى یاسایى له سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه به‌رپرسیارێتیى گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌ى یاساكه ده‌یانگرێته‌وه له پاسه‌وانه‌كانى له‌ئه‌ستۆیه و به‌دواداچون بۆ كاروبارى دارایى و ئیداریان به‌شێوه‌یه‌كى راسته‌وخۆ ده‌گرێته ئه‌ستۆ.
ماده‌ى سێ :
شایسته داراییه‌كانى میوانداریكردن كه له لیستى موچه‌كاندا هاتوه و ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه، هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه.
ماده‌ى چوار :
به‌كرێگرتنى فڕۆكه‌ى تایبه‌ت (ته‌نها فڕۆكه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران نه‌بێت) بۆ سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه له خه‌زێنه‌ى ده‌وڵه‌ت هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه، ته‌نها بۆ وه‌فده فه‌رمییه‌كان نه‌بێت، ئه‌وه‌ش هه‌ر سه‌رۆكایه‌تیه‌كه تێچوه‌كه‌ى ده‌گرێته ئه‌ستۆ.
ماده‌ى پێنج :
شایسته‌ى دارایى (ئیفادى شه‌وانه) له‌یاساى ئیفاد و گه‌شت ژماره (38)ى ساڵى 1980ى هه‌مواركراو و فه‌رمانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ژماره (2) بۆ ساڵى 2005 به‌رێژه‌ى %50 كه‌مده‌كرێته‌وه.
ماده‌ى شه‌ش :
خه‌رجی به كاش بۆ كرێى گواستنه‌وه و سوته‌مه‌نى ئۆتۆمبێله‌كانى ده‌وڵه‌ت رێى پێ‌نادرێت و ده‌گۆڕدرێت به كۆبۆن بۆ وه‌رگرتنى سوته‌مه‌نى له وێستگه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تى نه‌وتی عیراق.
ماده‌ى حه‌وت :
له‌سه‌ر ئه‌میندارى گشتیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پێویسته ئه‌م رێنماییانه ده‌ربكات:-
یه‌كه‌م: دیاریكردنى بڕى سوته‌مه‌نى بۆ ئۆتۆمبێل و ئامێره‌كان له‌سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌تدا.
دووه‌م: دیاریكردنى بڕى دیاریكراو له پاره بۆ میوانداریكردن و كڕین له‌سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌تدا.
ماده‌ى هه‌شته‌م :
حوكمه‌كانى ئه‌م یاسایه به‌سه‌ر سه‌رۆك كۆمار و جێگره‌كانى، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و جێگره‌كانى، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و جێگره‌كانى، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى، سه‌رۆك و ئه‌ندامانى دادگاى باڵاى فیدراڵى، ئه‌ندامانى په‌رله‌مان، وه‌زیره‌كان و ئه‌وانه‌ى هه‌مان پله‌یان هه‌یه، سه‌رۆكى ده‌سته سه‌ربه‌خۆكان، پارێزگاره‌كان، وه‌كیله‌كان و ئه‌وانه‌ى هه‌مان پله‌یان هه‌یه، راوێژكاران و ئه‌وانه‌ى هه‌مان پله‌یان هه‌یه، پله تایبه‌ته‌كان و ئه‌وانى تر، به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان و ئه‌وانه‌ى هه‌مان پله‌یان هه‌یه و كارمه‌ندانى پله سێ و به‌ره‌و سه‌ره‌وه، جێبه‌جێ ده‌كرێت.
ماده‌ى نۆ :
له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پێویسته رێنمایى بۆ ئاسانكاریى جێبه‌جێكردنى یاساكه ده‌ربكات.
ماده‌ى ده :
كار به هیچ ده‌قێك ناكرێت كه پێچه‌وانه‌ى حوكمه‌كانى ئه‌م یاسایه بێت.
ماده‌ى یازده :
ئه‌م یاسایه له به‌روارى 1/1/2020 جێبه‌جێده‌كرێت و له رۆژنامه‌ى فه‌رمیدا بڵاوده‌كرێته‌وه.
- فه‌وجه‌كانى پاسه‌وانانى سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كانى پێش‌و و وه‌زیره‌كان و كه‌سایه‌تیه سیاسیه‌كان ده‌كشێنرێنه‌وه و سه‌ركردایه‌تى هێزه چه‌كداره‌كان پاسه‌وانه‌كانیان بۆ دیارى ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش به ئامانجى كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجى و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى ئیمتیازاتى به‌رپرسانى ده‌وڵه‌ت له‌ساڵى 2000-وه، ئه‌وه‌ش بۆ به‌دیهێنانى دادپه‌روه‌ریى كۆمه‌ڵایه‌تى له نێوان رۆڵه‌كانى گه‌لى عیراقدا.