فڕۆكه‌یه‌كی نه‌ناسراو باره‌گایه‌كی یه‌په‌شه‌ له‌ شنگال وێران ده‌كات

20/11/2019

نه‌وا
فڕۆكه‌یه‌كی نه‌ناسراو هێرشده‌كاته‌سه‌ر شنگال و چه‌ندین شه‌ڕڤانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی شنگال "یه‌په‌شه‌" ده‌بنه‌ قوربانی.
له‌وباره‌یه‌وه‌ شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌ نه‌ناسراوه‌كه‌ بۆردومانی باره‌گایه‌كی یه‌په‌شه‌ی له‌ناوچه‌ی خانه‌سۆری سه‌ربه‌ قه‌زای شنگال كردوه‌.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی رونكردوه‌ته‌وه‌، كه‌ بۆردومانه‌كه‌ بۆته‌هۆی وێرانبونی ته‌واوه‌تی باره‌گاكه‌ و كوژران و برینداربونی 20 ئه‌ندامی هێزه‌كه‌.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group