نه‌وا
لێپرسراوی لقی كه‌ركوكی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان رایگه‌یاند، پێشێلكاریی و رێگریی هه‌یه له به‌رده‌م كاره میدیاییه‌كاندا، به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات گوێ له داواكارییه‌كانیان بگرێت و هه‌وڵی چاره‌سه‌ر بدات.
مه‌هدی زریان لێپرسراوی لقی كه‌ركوكی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نوسان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "ئێستا به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كان به هیچ شێوه‌یه‌ك هاوكار نین له پێدانی زانیاری به رۆژنامه‌نوسان، به‌شێوه‌ك رۆژنامه‌نوس هه‌بووه به هه‌فته‌یه‌ك نه‌یتوانیوه راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانی ئاماده بكات، چوونكه كه‌س نه‌بووه قسه‌ی بۆ بكات و زانیاری پێبدات".
به‌بڕوای سه‌ندیكا، بارودۆخی رۆژنامه‌نوسان و پێدانی زانیاری خراپ بووه، به‌ڵام له "دوای روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017دا خراپتر بووه"، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌و گۆڕانكارییه ئیداریی و ئه‌منییانه‌ی له‌و مێژووه به‌دواوه له كه‌ركوك رویدا.
" لێپرسراوی لقی كه‌ركوكی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نوسان باسی له‌وه‌شكرد، ده‌سه‌ڵاتی كه‌ركوك و هێزه ئه‌منیه‌كان ئاماده‌نین گوێ له داوكاری سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نوسان بگرن، تا ئه‌وه‌ی سه‌ندیكا هه‌وڵبدات چاره‌سه‌رێك بۆ دۆخه‌كه بدۆزێته‌وه، نه‌قیبی سه‌ندیكا چه‌ندینجار هه‌وڵیداوه له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی كه‌ركوك گفتوگۆ بكات به‌ڵام ئیداره‌ی كه‌ركوك ڕه‌تی كردۆته‌وه".
مه‌هدی زریان داوای له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد، بارودۆخی خه‌ڵك و میدیا له كه‌ركوك، به‌شێكی گرنگی گفتوگۆكانیان بێت له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندی عیراق.