فالح فه‌یاز: كوردستان ده‌توانێت رۆڵیی هه‌بێت له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی عێراق

20/11/2019 عێراق

نه‌وا
راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق رایگه‌یاند، ''چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گرنگی زۆری هه‌یه‌''.
فالح فه‌یاز راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌ دووه‌م رۆژی دیداری ئاشتی و ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ زانكۆی ئه‌مه‌ریكی كوردستان رایگه‌یاند: ''كێشه‌ی كورد یه‌كێكه‌ له‌ كێشه‌ گه‌وره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و یه‌كێكه‌ له‌ هۆكاره‌كانی ناسه‌قامگیریییه‌كان''.
راشیگه‌یاند: ''پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق هه‌لێك بوو بۆ دروستكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێم و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان. پێویسته‌ نه‌خشه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان هه‌بێت و به‌گوێره‌ی ده‌ستوور كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین''.
فالح فه‌یاز ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: ئێمه‌ له‌ راسته‌ رێگایه‌كی باشداین بۆ چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كان و هه‌نگاوه‌كانه‌مان له‌ سه‌رۆك وه‌زیران تێبینی كردوه‌ و خواستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان هه‌یه‌.
جه‌ختیشی كرده‌وه‌ له‌ویه‌، كوردستان ده‌توانێت رۆڵیی هه‌بێت له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی عێراق و ده‌بێت ئێمه‌ هه‌موو پێكه‌وه‌ هاوبه‌ش بین له‌ عێراق. ده‌بێت له‌ كاتی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور ره‌چاوی مافی هه‌موو لایه‌نه‌كان بكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group