نه‌وا-كاروان مه‌حمود
مامۆستایه‌كی زانسته سیاسییه‌كانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین ده‌ڵێت: " ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی ئێستا بووه‌ته ئامڕازێك له جه‌نگێكی جیهانی نوێ كه جه‌نگی جیهانی سێیه‌مه، ئه‌گه‌ری خۆپیشاندان و ته‌قینه‌وه‌ی دۆخی هه‌رێمیش ده‌كرێت".
د. كامه‌ران مه‌نتك مامۆستای زانسته سیاسییه‌كان له زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین به رادیۆ نه‌وای راگه‌یاند، له ئێستا دۆخه‌كه نه‌ك ته‌نها له كوردستان به‌ڵكو له‌ناوچه‌كه له دۆخێكی كوڵاندایه‌و له ته‌قینه‌وه نزیكبووه‌ته‌وه‌و ناكرێت به‌ته‌نها خوێندنه‌وه بۆ دۆخی كوردستان بكرێت به‌بێ سه‌یركردنی دۆخی ناوچه‌كه‌و جیهان به‌گشتی له ئێستادا جه‌نگێكی جیهانی له‌ناوچه‌كه‌دا ده‌گوزه‌رێت و جه‌نگه‌كه وه‌كو جاره‌كانی پێشوو نییه‌و به‌وه‌كاله‌ته‌و گه‌ل به‌كار ده‌هێنرێت له‌م جه‌نگه‌دا ئه‌وه‌تا له ئێران، عیراق، سوریا خه‌ڵك هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قام و ره‌نگه له توركیاش ده‌ست پێبكات ئه‌وانه پابه‌ندن به كۆمه‌ڵێك داواكاری و مافی ره‌وا، ئه‌و سیسته‌مانه‌ی له‌وناوچانه هه‌ن بریتین له‌سیستمی دیكتاتۆر‌و سه‌ركوتكارو هه‌موو شتێك له‌پێناو مانه‌وه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن.
باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی ئێستا بووه‌ته ئامڕازێك له جه‌نگێكی جیهانی نوێ كه جه‌نگی جیهانی سێیه‌مه‌و كه دۆخه‌كه هه‌رچوار ده‌وری گرته‌وه‌و تۆش له‌وپێگه جوگرافیایه بیت كه كێشه‌كانی تێدا رووده‌ده‌ن ده‌بێت چاوه‌ڕوانی هه‌موو ئه‌و روداوانه بكه‌یت كه له‌ده‌وروبه‌ره‌كه‌ت رووده‌دات.
د. كامه‌ران مه‌نتك بۆچوونی خۆی له‌باره‌ی دۆخی هه‌رێمی كوردستان ئاشكراشیكردو وتی: "به بۆچوونی من ئه‌گه‌ری خۆپیشاندان و ته‌قینه‌وه‌ی یه‌كجار زۆره، ئه‌وه‌ش واده‌كات هێزه سه‌ره‌كیه‌كان ئه‌وانه‌ی پشكی شێریان به‌رده‌كه‌وێت له ئیداره‌ی دۆخه‌كه كۆببنه‌وه‌و هه‌وڵی خۆی رزگاركردن بده‌ن، چونكه كۆبوونه‌وه له‌به‌غدا بۆ چاكسازی نییه هێنده‌ی بۆ ئه‌وه‌یه خۆیان له‌توڕه‌یی خه‌ڵك رزگار بكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی توڕه‌یی خه‌ڵك گه‌یشتووه‌ته ئاستێك راسته له به‌غدا ته‌قیوه‌ته‌وه به‌ڵام له‌هه‌رێمی كوردستانیش مه‌ترسی هه‌یه ئه‌گه‌ر له‌به‌غدا شتێك به‌ده‌ستبهێنن دۆخه‌كه له‌باره بۆ ئه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كان كوردستانیش بگرێته‌وه".
سه‌باره‌ت به‌دۆخی كورد به‌گشتی چوار پارچه‌ی كوردستان، د. كامه‌ران مه‌نتك مامۆستای زانسته سیاسییه‌كان له زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین بۆ رادیۆ نه‌وا ئاشكرایكرد، كوردستان ئێستا له‌ناوجه‌رگه‌ی دۆخێكی زۆر مه‌ترسیدار ده‌ژی له رۆژئاوا له‌لایه‌ك حكومه‌ت هاتووه له‌لایه‌ك روسیا و توركیا له‌لایه‌ك ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كان هه‌مووان ئێستا له‌شه‌ڕدان، رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئێران بڕیاریدا مانۆڕی سه‌ربازی بكات و گومان ده‌كرێت ئه‌وێش بكرێته مه‌یدانی شه‌ڕ، ئه‌وه باكوری كوردستانیش سوپای توركیا خه‌ڵك ده‌ستگیرده‌كات و ئه‌وانه‌شی به دیموكراسییانه حزبایه‌تی ده‌كه‌ن وه‌كو هه‌ده‌په ده‌یانبینین له پۆسته‌كانیان درویان ده‌خه‌نه‌وه ئه‌وه جگه له سه‌دان و هه‌زاران زیندانی له زیندانه‌كانیان و دۆخی باشوری هه‌مووان ده‌زانین چۆنه".
جه‌ختیكرده‌وه، دۆخی كوردستان و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهان به‌گشتی له مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌دایه، "ئێمه چاوه‌ڕێی كه‌سێك ده‌كه‌ین كه بێت و شازاده‌ی نه‌مسا بكوژێت وه‌كو جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م" دۆخه‌كه پێویستی به‌وه‌یه كه‌سێك شقارته‌یه‌ك لێبدات و به‌نزین ئاماده‌یه بۆ ته‌قینه‌وه‌ی دۆخه‌كه به‌گشتی.