نه‌وا
له كاتی دابه‌زین له‌و پاسه‌ی هاتووچۆی خوێندنگه‌ی پێكردووه، كچه خوێندكارێك كه‌وته‌ژێر تایه‌ی پاسه‌كه‌یه‌وه و گیانی له‌ده‌ستدا.
فازل حاجی وته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر رایگه‌یاند: ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه 20ی تشرینی دووه‌می 2019، له قه‌زای خه‌بات خوێندكارێكی كچ به‌هۆی بێ ئاگایی و خه‌مساردی شۆفێره‌كه‌یه‌وه، كه هاتوچۆی خوێندنگه‌ی پێكردوه، كه‌وته ژێر تایه‌كانی ئه‌و پاسه‌ی كه لێی دابه‌زیوه.
وته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر راشیگه‌یاندوه، كه به‌وهۆیه‌وه كچه خوێندكاره‌كه ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستداوه.