نه‌وا
ستیڤن پیگۆن نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری كۆریای باكور داوا له پیۆنگ یانگ ده‌كات دانوستاندن له‌ئاستێكی باڵاتر له‌باره‌ی داماڵینی چه‌ك ده‌ستپێبكه‌ن، پیۆنگ یانگیش "یه‌ك مه‌رج" بۆ ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی سه‌رۆكی هه‌ردوولا داده‌نێت.
ستیڤن پیگۆن، كه بۆته جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، له‌لێدوانێكدا وتویه‌تی "هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه بیسه‌لمێنێت كۆریای باكور بژارده‌ی داماڵینی چه‌كی ئه‌تۆمی هه‌ڵبژاردبێت".
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مریكییه له‌به‌رده‌م لیژنه‌یه‌كی كۆنگرێسدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، سه‌ره‌ڕای نه‌بونی ئه‌و به‌ڵگه‌یه، به‌ڵام واشنتۆن پێیوایه پیۆنگ یانگ ده‌توانێت بژارده‌ی داماڵینی چه‌كی ئه‌تۆمی هه‌ڵبژێرێت.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، ئاژانسی هه‌واڵی یۆنهاب-ی كۆریای باشور له‌زاری خانمه به‌رپرسێكی باڵای كۆریای باكوره‌وه بڵاویكردوه‌ته‌وه، كه پێویسته ئه‌مریكا ده‌ستبه‌رداری "سیاسه‌تی دوژمنكارانه"ی بێت دژی پیۆنگ یانگ بۆئه‌وه‌ی گفتوگۆی داماڵینی چه‌ك ده‌ستپێبكاته‌وه.
چوی سون هوی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باكور له پاش كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی روسیا له مۆسكۆ، بۆ رۆژنامه‌نوسان وتی "مه‌حاڵه كۆبونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی لوتكه له‌نێوان كیم جۆنگ ئون سه‌ركرده‌ی كۆریای باكور و دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌بچێت، ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێستی وه‌ك ئێستا له به‌رانبه‌ر كۆریای باكور به‌رده‌وام بێت".