روانگەی سوری: لە بۆردومانەكانی ئیسرائیلدا 21 پاسداری ئێرانی و سەربازی سوریا كوژراون

21/11/2019 جیهان

نەوا
ژمارەی كوژراوانی بۆردومانێكی ئیسرائیل بۆسەر چەند بنكەیەكی سەربازیی لە خاكی سوریادا ئاشكراكرا، كە هێزەكانی فەیلەقی قودسی ئێران و سوپای سوریای كردبوە ئامانج.
بەرەبەیانی دوێنێ سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، وەك وەڵامدانەوەیەك بۆ ئەو موشەكانەی لەلایەن هێزەكانی ئێرانەوە لە سوریاوە ئاراستەی ئیسرائیل كراون، چەندین بنكەی فەیلەقی قودسی سەربە سوپای پاسدارانی ئێران و سوپای سوریایان بۆردومان كردوە.
لای خۆیەوە روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاشكرایكردوە، 21 كەس بەهۆی ئەو هێرشانەی ئیسرائیل كوژراون، كە 5-یان سەربازی سوریان و ئەوانی دیكەش ئەندامی فەیلەقی قودسی سەربە سوپای پاسدارانی ئێران و میلیشیاكانی سەربە تارانن، كە زۆربەیان خەڵكی دەرەوەی سوریان.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group