پێشبینی یەكەم بەفربارینی ئەمساڵ لە هەرێمی كوردستان راگەیەندرا

21/11/2019

نەوا
بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، چاوەڕوان دەكرێت سبەینێ پلەكانی گەرما بەرزببنەوە و لە هەفتەی داهاتوشدا شەپۆلێكی باران بارین روو لە عیراق بكات.
بەگوێرەی پێشبینییەكانی واسق سەلامی پسپۆڕی كەشناسی لە عیراق، كە لە فەیسبوكی خۆی بڵاویكردوەتەوە، سبەینێ (هەینی) پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە و هەوریش بە درێژایی رۆژانی هەفتەی داهاتو بە ئاسمانی عیراقەوە دەبینرێت.
هەروەها پێشبینی كردوە لە رۆژی دووشەممەوە ناوچەكانی باشوری عیراق باران بارین بەخۆیانەوە ببینن و بایەكی بەهێزیش سەرجەم شارەكان بگرێتەوە.
هەروەك لە رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەش شەپۆلێكی باران بارین روو لە تەواوی عیراق دەكات و پێشبینی دەكرێت بۆ چەند رۆژێك بەردەوام بێت.
لەوەش زیاتر لە سەرەتای مانگی داهاتودا پلەكانی گەرما نزمبونەوە بە خۆیانەوە دەبینن و پێشبینی دەكرێت بەفربارین لە هەرێمی كوردستان دەستپێبكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group