فڕۆكه‌ بێفڕۆكه‌وانه‌كانی توركیا 5 هاووڵاتی سڤیلی خێزانێكیان له‌ رۆژئاوای كوردستان كرده‌ قوربانی

21/11/2019

نه‌وا
توركیا به‌ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان هێرشی كرده‌سه‌ر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیانی سڤیل له‌ خۆرئاوای گرێ سپی له‌ رۆژئاوای كوردستان و به‌هۆیه‌وه‌ دوو هاووڵاتی شه‌هیدبون و سیانی دیكه‌ش برینداربون.
ئاژانسی هاوارنیوز-ی نزیك له‌ هێزه‌ كوردییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، شه‌وی رابردوو سوپای توركیا له‌ گوندی قرنفل-ی خۆرئاوای گرێ سپی، به‌ فڕۆكه‌ بێ فڕۆكه‌وان هێرشی كردۆته‌سه‌ر ئۆتۆمبێلی خێزانێكی سڤیل و به‌هۆیه‌وه‌ دوو ئه‌ندامی خێزانه‌كه‌ شه‌هیدبون و سیانی دیكه‌شیان برینداربون، كه‌ برینی دووانیان سه‌خته‌ و برینداره‌كان گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی كۆبانێ.
پێشتریش توركیا و گروپه‌ چه‌كداره‌ هاوپه‌یمانه‌كانی له‌ رۆژئاوای كوردستان چه‌ندجارێك كاروانی ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیانی سڤیلیان بۆردومان كردوه‌ و خه‌ڵكیان كردۆته‌ قوربانی، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ قوربانیانی بۆردومانه‌كان بۆسه‌ر ناوچه‌كانی نیشته‌جێبون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group