سوپای عیراق لە نزیك خوێندنگاكانی بەغدا بڵاودەكرێنەوە

21/11/2019 عێراق

نەوا
بۆ رێگریكردن لە بەشداری قوتابیان و خوێندكاران لە خۆپیشاندانەكاندا، یەكەكانی سوپای عیراق لە دەوروبەری قوتابخانەكانی بەغدای پایتەخت بڵاوكراونەتەوە.
ماڵپەڕی سكای نیوز لەزاری چەند سەرچاوەیەكەوە بڵاویكردوەتەوە، هەواڵگری عیراقی ئیدارەی قوتابخانە و خوێندنگاكان ناچاردەكات لیستی ئامادەبونی مامۆستاكانیان بدەنێ‌، هەروەها وێنەی ئەو خوێندنگایانە دەگرن، كە خوێندكارەكانی دەوامیان نەكردوە و بەشدارییان لە مانگرتنی گشتیدا كردوە.
هەروەك ئاماژە بەوەكراوە، یەكەكانی سوپا بەناو شاری بەغدا و لە نزیك ناوەندەكانی خوێندن بڵاوەیانپێكراوە بۆئەوەی رێگری بكەن لە بەشداریكردنی قوتابیان و خوێندكاران لە خۆپیشاندانەكاندا.
زۆرینەی خوێندكارانی شاری بەغدا رژاونەتە سەر شەقامەكان و بەشداریی خۆپیشاندانەكان و مانگرتنی گشتییان لە دەوام كردوە و حكومەتیش بەردەوام داوا دەكات دەست بە دەوام بكەنەوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group