نەوا
دوای پێنج رۆژ لە راگرتنی خزمەتگوزارییەكانی ئینتەرنێت، ئەمڕۆ خزمەتگوزارییەكە لە ژمارەیەك پارێزگای ئێران كاراكرایەوە.
لەو بارەیەوە ئاژانسی نێت بلۆك كە تایبەتە بە بواری ئینتەرنێت، رایگەیاندوە، لە پێنج رۆژی رابردودا هیچ ئاماژەیەك بۆ پەیوەندیی ئینتەرنێتی ئێران بەدەر نەكەوتوە، بەڵام ئەمڕۆ ئەو ئاماژانە دەركەوتون و لەناو ئێرانەوە پەیوەندیی بە دەرەوەی وڵاتەكەوە هەبوە.
ئاژانسەكە راشیگەیاند، وردە وردە پەیوەندیی ئینتەرنێتی ئێران بە جیهانەوە زیاددەكات و لەهەندێك پارێزگاوە ئەو پەیوەندییە تۆماركراوە.
پێنج رۆژە بەهۆی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەكانی خەڵكی ئێرانەوە، كە بەهۆی گرانكردنی نرخی بەنزینەوە هاتەئاراوە، دەسەڵاتدارانی ئێران خزمەتگوزاریی ئینتەرنێتیان راگرتوە.