نه‌وا
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم زانیاری له باره‌ی موچه‌ی سێ مانگی ئه‌مساڵی فه‌رمانبه‌رانه‌وه ئاشكرا ده‌كات و دڵنیایی ده‌دات له‌وه‌ی هیچ موچه‌یه‌ك نافه‌وتێت.
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكیدا بۆ میدیاكان رایگه‌یاند، "هیچ مووچه‌یه‌ك نافه‌وتێت، نازانم ئه‌م مه‌وزوعه چۆن و بۆ و كێ وروژاندوویه‌تی".
وتیشی: "ئێمه پابه‌ندین به‌وه‌ی كه مانگانه له‌كاتی خۆیدا مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان بده‌ین و تاكو كۆتایی ساڵیش به‌رده‌وامده‌بین".