نه‌وا
جێگیری سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا پشتگیری واشتنی بۆ خۆپیشانده‌رانی ئێران راگه‌یاند، كه ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه به‌رده‌وامی هه‌یه.
مایك پێنس جێگیری سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له‌توتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی بڵاویكردووه‌ته‌وه، "ده‌سه‌ڵاتی ئێران به‌رده‌وامن له په‌یڕه‌وكردنی سیاسه‌تی سه‌ركوتكردن له‌دژی ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌ی كه هاتونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان و بۆ باشتركردنی بژێوی ژیانیان".
جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا جه‌ختی له‌پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی كرده‌وه بۆ خۆپیشانده‌ران و گه‌لی ئێران.
15ی ئه‌م مانگه، به‌هۆی بڕیاری حكومه‌تی ئێران بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی به‌نزین بۆ دوو به‌رامبه‌ر "هه‌زار و 500 تمه‌ن بۆ سێ هه‌زار 500 تمه‌ن" هاووڵاتیانی چه‌ند شارێكی ئه‌و وڵاته ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی و له هه‌ندێ شاریش روبه‌ڕوبونه‌وه له‌گه‌ڵ پۆلسیدا رویدا.