كۆریای باشوور بڕی 10 ملیۆن دۆلار پێشكه‌شی عیراق و هه‌رێم ده‌كات

21/11/2019

نه‌وا
كۆریای باشوور بڕی 10 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، وه‌كو هاوكاری مرۆیی پێشكه‌ش به‌ عیراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه‌، له‌گه‌ڵ (چۆی كوانگ جین)، كۆنسوڵی گشتی كۆریای باشوور له‌ هه‌ولێر كۆبووه‌ته‌وه‌و باسیان له‌ ره‌وشی ئاواره‌ و په‌نابه‌ران كردووه‌. وه‌زیری ناوخۆ ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، كۆنسوڵی كۆریای باشور رایگه‌یاندووه‌، وڵاته‌كه‌ی به‌ 10 ملیۆن دۆلار به‌خشین، هاوكاری هه‌ردوو حكوومه‌تی عیراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
باسی له‌وه‌شكردووه‌، وه‌كو حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌و به‌خشینه‌ی كۆریای باشووری به‌رزده‌نرخێنن و گۆڕانكاریی له‌ ره‌وشی ئاواره‌ و په‌نابه‌ران ده‌كات.
به‌هۆی شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كانی عیراق و ناوچه‌كه‌، ژماره‌یه‌كی زۆر ئاواره‌ و په‌نابه‌ر روویان له‌ هه‌رێمی كوردستان كردووه‌و به‌ گوێره‌ ئاماره‌كان نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زار ئاواره‌ و په‌نابه‌ر له‌ كامپه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ژین.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group