نه‌وا
عه‌لی حه‌مه ساڵح رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌م ڕۆژانه‌دا پرسیاری زۆر كراوه له‌سه‌ر بڕینی ده‌رماڵه‌ی 150 هه‌زاری مامۆستایان و چه‌ندین جۆری دیكه‌ی ده‌رماڵه، ته‌نانه‌ت باس له ده‌رماڵه‌ی خواردن و ده‌رماڵه‌ی مه‌ترسی هێزه ئه‌منیه‌كانیش ده‌كرێت به‌ڵام ئه‌وه دووره له راستییه‌وه.
عه‌لی حه‌مه ساڵح سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان و ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی كوردستان له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت: "مامۆستایانی به‌ڕێز، فه‌رمانبه‌ران، هێزه‌كانی ناوخۆ له‌باره‌ی ده‌رماڵه‌وه دڵنیابن وه‌ك نوێنه‌رو پارێزه‌رتان جگه له‌وه‌ی به‌رگری له‌مافه‌كانتان ده‌كه‌ین به‌دواداچونی ته‌واومان كردووه هه‌م له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌م له وه‌زاره‌تی دارایی نه بڕیارێك هه‌یه نه كۆبونه‌وه‌یه‌ك كراوه نه خاڵێك جێگیركراوه باس له بڕینی هیچ جۆره ده‌رماڵه‌یه‌ك بكات.
ئه‌وه‌شی وتووه: "ئه‌وه‌ی هه‌یه ته‌نیا وتراوه ده‌رماڵه رێكبخرێته‌وه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت ئه‌مه بۆ 150 هه‌زاری مامۆستایان و ده‌رماڵه‌یه‌كی یاسایی فه‌رمانبه‌ربێت، دڵنیابن له كوێ بڕیارێكی له‌وجۆره هه‌بێت به هاوكاری سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان به‌رگری لێده‌كه‌ین، رێگا ناده‌ین مافی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران پێشێلبكرێت".
جه‌ختی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر له ئاینده‌ش هه‌ر بڕیارێك هه‌بوو، راستیه‌كانتان وه‌ك خۆی پێده‌ڵێین و به‌رگری له مافه‌كانتان ده‌كه‌ین.