واده‌ی سه‌ردانی شاندی هه‌رێم بۆ به‌غدا دیاریده‌كرێت

21/11/2019

نه‌وا
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند، بڕیاره‌ هه‌فته‌ی داهاتوو وه‌فدێكی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا بكات، بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرسی بودجه‌و نه‌وت.
شیروان میرزا ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ ماڵپه‌ری فه‌رمی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاندووه‌، بڕیاره‌ هه‌فته‌ی ئاینده‌ وه‌فدێكی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا بكات، بۆ گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر پرسی پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی گشتی 2020ی عیراق و بابه‌تی پشكی كورد له‌ بودجه‌.
وتیشی: به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌كان وه‌فده‌كه‌ی هه‌رێم، پرسی پشكی كورد له‌ بودجه‌ی گشتی 2020 ی عیراق و چه‌ند كێشه‌یه‌كی تری تایبه‌ت به‌ پرسی نه‌وت له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غدا تاوتوێده‌كه‌ن.
له‌ماوه‌ی رابردودا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا، له‌ رێگه‌ی چه‌ند لیژنه‌یه‌كه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی عیراق كۆبێته‌وه‌، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوولا له‌سه‌ر بابه‌تی نه‌وت و بودجه‌.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group