نه‌وا-رۆژیار سیروان-سلێمانی
به‌شێك له چالاكوانان و رۆژنامه‌نوسان و هونه‌رمه‌ندانی سلێمانی هه‌ڵمه‌تێكی یه‌ك هه‌فته‌ییان راگه‌یاند به مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری ماددی و ده‌رمان بۆ نه‌خۆشانه‌كانی رۆژئاوای كوردستان و یه‌كێك له‌سه‌رپه‌رشتیارانی كه‌مپینه‌كه داوا له خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات به‌ته‌نها هه‌زار دیناریش بێت به‌شداری ئه‌م هه‌ڵمه‌ته بكه‌ن.
شێركۆ حه‌مه ئه‌مین سه‌رپه‌رشتیاری كه‌مپینی سارێژ به رادیۆ نه‌وای راگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی له نه‌خۆشخانه‌كانی رۆژئاوای كوردستان بانگه‌وازێك راگه‌یه‌نرا كه پێویستیه‌كی زۆریان به ده‌رمان هه‌یه، بۆیه ئێمه‌ش وه‌ك چالاكوانان و رۆژنامه‌نوسان و سیاسی و هونه‌رمه‌ندان كه‌مپینێكی مۆڵه‌ت پێدراومان راگه‌یاندووه بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك له باره‌گای مانگی سووری كوردی له گه‌ڕه‌كی ئاشتی ئاماده‌ین بۆ وه‌رگرتنی هاوكاریه ماددیه‌كان یاخود ده‌توانن هاوكاریه‌كانیان به كڕینی ده‌رمان بێت ئه‌ویش له‌رێگای لیژنه‌یه‌كی ته‌ندروستی تایبه‌تمه‌نده‌وه بڕیاری له‌سه‌رده‌درێت.
وتیشی: "له ئێستادا نه‌خۆشخانه‌كانی رۆژئاوا پێویستیه‌كی زۆریان به ده‌رمان هه‌یه و هاوكاریكردنیان به هه‌زار دیناریش زۆر گرنگه بۆ ئه‌م هه‌ڵمه‌ته، بۆیه داوا له هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین به‌شداری له‌م كه‌مپینه‌دا بكه‌ن".