نه‌وا
فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" ده‌ڵێت: "توركیا له كۆبانێ خانه‌واده‌یه‌كی كوردی كۆتایی پێهێناو ده‌ڵێت " تیرۆریست"ی كوشتووه.
مه‌زڵوم كۆبانێ له ئه‌كاونتی خۆی له تویته‌ر نوسیوویه‌تی: "له‌كاتێكدا فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا كۆمه‌ڵكوژیان له‌به‌رامبه‌ر خێزانێكی كورد له ریفی كۆبانێ ئه‌نجامداوه‌و حه‌وت ئه‌ندامی ئه‌و خێزانه‌یان كوشتووه، وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه حه‌وت تیرۆریستیان كوشتووه".
كۆبانێ، ده‌ڵێت: "لایه‌نه گره‌نتیكاره‌كان "رووسیاو ئه‌مریكا" به‌رپرسیارێتی پاراستنی منداڵه‌كانمانیان له‌ئه‌ستۆدایه له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و كۆمه‌ڵكوژیانه‌ی توركیا ئه‌نجامیان ده‌دات".
فه‌رمانده‌ی گشتی هه‌سه‌ده ده‌ڵێت: "هه‌ر لێره‌وه داوا له ئه‌مریكاو رووسیا ده‌كه‌ین لێكۆڵینه‌وه له‌وباره‌یه‌وه ئه‌نجامبده‌ن بۆ كۆتایی هێنان به‌شاڵاوه‌كانی قڕكردن و لێپرسینه‌وه له‌وانه‌ی كۆمه‌ڵكوژیان ئه‌نجامداوه".