ژێردەریاییەك بە سێ تۆن كۆكایینەوە دەستبەسەردەكرێت

27/11/2019 هەمەڕەنگ

نەوا
پۆلیسی ئیسپانیا دەستی بەسەر ژێردەریاییەكدا گرت كە 3 تەن كۆكایینی هەڵگرتووە و لە وڵاتی كۆڵۆمبیاوە لە كیشوەری ئەمریكای باشور، بەرەو ئەوروپا بەڕێكراوە.
لەوبارەیەوە پۆلیسی ئیسپانیا ئاشكرایكردووە، لەناوچەی (گاییسیا) لە باكوری خۆرئاوای ئیسپانیا توانیویانە دەست بەسەر ژێردەریاییەكدا بگرن، كە 3 تەن كۆكایینی تێدا بووە و نرخەكەی دەكاتە نزیكەی 121 ملیۆن دۆلار.
پۆلیسی ئیسپانیا دەستگیركردنی دوو كەسیشی راگەیاندووە، كە خەڵكی وڵاتی ئیكوادۆر-ن و لە كەناراوەكانی ناوچەی (كانگاس) لەو وڵاتە دەستگیركراون و بەشێك بوون لە پرۆسەی بەقاچاغبردنی كۆكایینەكە.
هەر لەسەرەتاوە و لەوكاتەوەی ژێردەریاییەكە لە كۆڵۆمبیاوە دەستی بەجوڵە كردووە، چاودێری كراوە، نزیكەی 7 هەزار و 700 كیلۆمەتر لە زەریای ئەتڵەسیدا گەشتی كردووە تا گەیشتۆتە كەناراوەكانی ئیسپانیا، تێچووی گەشتەكەشی نزیكەی 2 ملیۆن و 700 هەزار دۆلار بووە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group