فادییم فاسیلییف جێگرى پێشووى سه‌رۆكى یانه‌ى مۆناكۆى فه‌ره‌نسى ده‌ڵێت، گواستنه‌وه‌ى كیلیان مباپێ بۆ ریاڵ مه‌درید ته‌نها په‌یوه‌سته به‌كاته‌وه، چونكه یانه ئیسپانیه‌كه چاوى خستوه‌ته سه‌ر و ئێستاش رونه‌دات له‌داهاتودا روده‌دات.
فادییم فاسیلییف له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا وتى: من مباپێ له ریاڵ مه‌درید ده‌بینم و ئه‌و گرێبه‌سته له‌داهاتودا هه‌ر روده‌دات.
فاسیلییف كه په‌یوه‌ندیه‌كى باشى له‌گه‌ڵ مباپێ-دا هه‌بوو ئه‌و كاته‌ى یاریزانه فه‌ره‌نسیه‌كه له‌یانه‌ى مۆناكۆ بوو، باسى له‌وه‌كردوه: ریاڵ چاوى خستوه‌ته سه‌ر ئه‌و یاریزانه.
له‌لایه‌كى تره‌وه، یانه‌ى ریاڵ مه‌درید هه‌وڵى ئه‌وه ده‌دات فینیسیۆس جۆنیۆر یاریزانى به‌ڕازیلى به خواستن بداته یانه‌یه‌كى تر و پێگه‌ى "كالتشیۆ میریكاتۆ"ى ئیتاڵیش لاى خۆیه‌وه بڵاویكردوه‌ته‌وه، یانه‌ى ئه‌ى سى میلان چاوى بڕیوه‌ته ئه‌و یاریزانه و ده‌یه‌وێت له ریاڵ مه‌دریدى وه‌رگرێت.
هه‌ر له هه‌واڵێكى تر‌ى تایبه‌ت به یانه ئیسپانیه‌كه‌دا فیدیریكۆ ڤاڵڤێردى یاریزانى لاوى ریالأ گرێبه‌سته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یدا نوێكردوه‌ته‌وه و به‌پێى زانیاریه‌كانى رۆژنامه‌ى ماركا، مه‌رجى شكاندنى ئه‌و گرێبه‌سته له‌لایه‌ن هه‌ر یانه‌یه‌كه‌وه 750 ملیۆن یۆرۆیه و گرێبه‌سته‌كه‌ش تا ساڵى 2025ه.