ئەرسیناڵ چارەنوسی راهێنەرە شكستخواردوەكەی یەكلاكردەوە

29/11/2019 وەرزش

نەوا
ئیدارەی یانەی ئەرسیناڵی ئینگلیزی دورخستنەوەی ئۆنای ئیمری راهێنەری تیمەكەیانی راگەیاند، كە ماوەی كەمتر لە دوو ساڵە لەگەڵ بەردەوامە و ئەنجامەكانیشی خراپ بوو.
لە ماوەی 7 یاری رابردوی ئەرسیناڵ لە سەرجەم پاڵەوانێتییەكاندا، تیمەكەی ئیمری هیچ یارییەكی نەبردوەتەوە و ئەوەش خراپترین ئەنجامە لە ساڵی 1992وەوە توشی تۆپچییەكانی لەندەن بوبێت.

لەئێستادا 13 هەفتەی خولی نایابی تۆپی پێی ئینگلیزی تێپەڕیوە و ئەرسیناڵی لە پلەی هەشتەمدایە بە 18 خاڵەوە، كە 4 بردنەوە، 6 یەكسانبون و 3 دۆڕاندنی نوسیوەتەوە.
هەروەها لە یوروپالیگ 5 یاری كردوە و 10 خاڵی كۆكردوەتەوە و لە لوتكەی گروپی Fدایە، بەڵام سەركەوتنی بۆ قۆناغی داهاتو مسۆگەر نەكردوە، بەڵكو لەگەڵ ئینتراخت فرانكفۆرت و ستاندەر دو لیاگ لە ململانێدایە.
ئیمری لە مانگی ئایاری 2018دا پەیوەندی بە ئەرسیناڵەوە كردبو، توانی تیمەكەی بگەیەنێتە ریزی یانەكانی یوروپالیگ، بەڵام نەیتوانی پەیوەندی بە خولی یانە پاڵەوانەكانەوە بكات.
ئیمری تەمەن 48 ساڵ، خەڵكی هەرێمی باسكی ئیسپانیایە و پێش ئەرسیناڵ راهێنەری پاریس سان جێرمانی فەرەنسی بو.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group