عیراق گەیشتە قۆناغی نیوەی كۆتایی جامی كەنداو

29/11/2019 وەرزش

نەوا
ئێوارەی ئەمڕۆ هەڵبژاردەی تۆپی پێی عیراق دووەم یاری لە قۆناغی گروپەكانی جامی كەنداودا بردەوە و خۆی گەیاندە قۆناغی داهاتو.
لە دووەم یاریدا ئێوارەی ئەمڕۆ عیراق روبەڕوی ئیمارات بۆوە و لە یارییەكی یەكلایەنەدا بە دوو گۆڵی بێوەڵام شێرەكانی رافیدەین سەركەوتنیان بەدەستهێنا و كۆی خاڵەكانیان گەیاندە 6 خاڵ و خۆیان گەیاندە قۆناغی نیوەی كۆتایی جامی كەنداو.
لە یارییەكەدا، عەلا عەباس لە خولەكی 6 و عەلا عەبدولزەهرە لە خولەكی 37دا هەردوو گۆڵەكەی عیراقیان تۆماركرد و ئیماراتییەكانیش هیچیان پێنەكرا.
یاری داهاتوی عیراق لە قۆناغی گروپەكەدا بەرانبەر یەمەن دەبێت، بەڵام بەر لەو یارییەش، هەڵبژاردەی شێرەكانی رافیدەین سەركەوتنیان مسۆگەر كردوە. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group