نه‌وا
چاوه‌ڕوانده‌كرێت ئه‌مڕۆ رێككه‌وتنی نه‌وت و بودجه‌ی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عیراق واژۆ بكرێت و له پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی داهاتوی عیراقدا ره‌نگبداته‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه فارس عیسا سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی وتویه‌تی "دوێنێ چه‌ندین كۆبونه‌وه‌ی گرنگ له‌نێوان هه‌ردوو شاندی حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا له‌باره‌ی بودجه‌وه ئه‌نجامدران و دواجار توانرا بگه‌نه رێككه‌وتنی كۆتایی".
ده‌شڵێت "بڕیاره هه‌رێمی كوردستان رۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستی به‌غدا بكات و ئه‌وانیش به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان به ته‌واوی دابین بكه‌ن".
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه كۆده‌بنه‌وه و ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی ئه‌نجامدراوه، واژۆ ده‌كرێت.
ئه‌و رێككه‌وتنه له‌كاتێكدایه عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عیراقه‌وه په‌سندكراوه، به‌ڵام كابینه‌كه‌ی تا ماوه‌ی 30 رۆژ كاربه‌رێكه‌ر ده‌بێت تا ئه‌وكاته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانێكی نوێ ده‌ستنیشانده‌كرێت و كابینه‌ی نوێ پێكده‌هێنێت.