شەعبان گۆرانیبێژە بەناوبانگە میللییەكەی میسر كۆچی دوایی كرد

03/12/2019 هەمەڕەنگ

نەوا
شەعبان عەبدولڕەحیم گۆرانیبێژی میللی میسر كۆچی دوایی كرد.
كوڕێكی شەعبانی گۆرانیبێژ بە كەناڵەكانی راگەیاندنی میسری وتوە، ئەمڕۆ سێشەممە باوكی لە تەمەنی 62 ساڵیدا لە نەخۆشخانەی سەربازیی مەعادی كۆچی دوایی كردوە.
شەعبان لە چەند رۆژی رابردودا بەشداری لە ئاهەنگێكی گۆرانی كردوە لە ریازی پایتەختی سعودیە و لەسەر كورسی خاوەن پێداویستی تایبەت گۆرانییەكانی وتوە و دەوترا كێشەی لە ئێسكیدا هەبوە.
شەعبان عەبدولڕەحیم لەدایكبوی ساڵی 1957ە و گۆرانییەكانی لەسەرئاستی میللی دەنگدانەوەی زۆری لە میسر و وڵاتانی عەرەبی هەبو، لە بەناوبانگترین گۆرانییەكانیشی "انا بكره اسرائیل" بوو.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group