نه‌وا-كاروان مه‌حمود
باس له‌وه‌ده‌كرێت به‌هۆی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیران ناردنی پاره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بۆ ئه‌م مانگه راده‌گیرێت و به‌ڕێوه‌به‌ری لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندی عیراق ده‌ڵێت: "هیچ زانیارییه‌ك له‌وباره‌یه‌وه به ئێمه نه‌دراوه".
عابد ساڵح مزوری به‌ڕێوه‌به‌ری لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندی عیراق به رادیۆ نه‌وای راگه‌یاند، هیچ زانیارییه‌كی فه‌رمی نییه به‌هۆی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ناردنی پاره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم راگیرابێت و له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ش هیچ كه‌س زانیاری نییه‌و ئێمه‌ش ئاگادار نه‌كراوین.
باسی له‌وه‌شكرد، هیچ گرفتێك نییه بۆ ناردنی پاره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و انشاالله له‌واده‌ی خۆی پاره‌كه ره‌وانه ده‌كرێت.
سه‌باره‌ت به بوونی پاره له‌لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندی عیراق، عابد ساڵح مزوری وتی: "گه‌نجینه‌ی ئێمه و به‌غدا هه‌مان شته‌و پاره‌ی پێویست ئێستا هه‌یه‌و هه‌ركاتیش بڕیاری خه‌رجكردنی پاره‌كه بدرێت ئه‌گه‌ر پاره‌ش نه‌بێت له گه‌نجینه راسته‌وخۆ له‌به‌غداوه پاره‌كه ره‌وانه ده‌كرێت".