نه‌وا
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی بڵاویكرده‌وه، پێنج موشه‌ك له بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریكا له پارێزگای ئه‌نبار كه‌وتونه‌ته‌خوار.
رۆژی سێ شه‌ممه شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی باسی له‌وه‌كرد، پێنج موشه‌ك ئاراسته‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د كراون له پارێزگای ئه‌نبار.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، هێرشه‌كه هیچ زیانێكی ئه‌وتۆی لێنه‌كه‌وتوه‌ته‌وه كه جێگه‌ی باس بێت.
بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د شوێنی مانه‌وه‌ی به‌شێك له هێزه‌كانی ئه‌مریكایه له عێراق.
رۆژی هه‌شتی تشرینی دووه‌میش به سێ موشه‌ك هێرشكرابوه سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی گه‌یاره له پارێزگای نه‌ینه‌وا، كه ئه‌و بنكه‌یه‌ش شوێنی مانه‌وه‌ی به‌شێك له هێزه‌كانی ئه‌مریكایه.