نه‌وا-كاروان مه‌حمود
راوێژكارێكی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌ستی ده‌ره‌كی كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كان هه‌یه‌و هه‌وڵی ته‌واو ده‌درێت ده‌ستی ئێران له عیراق نه‌مێنێت و له ئه‌نجامیش خۆپیشاندانه‌كان به نه‌مانی حه‌شدی شه‌عبی كۆتایی دێت.
ئه‌مین به‌كر راوێژكاری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق به رادیۆ نه‌وای راگه‌یاند، له ئه‌زموونی عیراق ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه ده‌توانرێت له‌سه‌ر كاندیدێكی بیلایه‌ن و له‌ده‌ره‌وه‌ی حزبه‌كان بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران رێككه‌وتن بكرێت، به‌ڵام بۆ دیاریكردنی كاندیدێك بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌شێوه‌یه‌كی كاتی و تاوه‌كو ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو له عیراق ئه‌مه پێویستی به‌وه‌یه هه‌م ره‌زامه‌ندی خه‌ڵك و خۆپیشانده‌ران هه‌بێت و هه‌م ره‌زامه‌ندی حزبه سیاسیه‌كانی عیراق.
وتیشی: "به‌هۆی فشاره‌كانی شه‌قام و مه‌رجه‌عیه‌ت ره‌نگه لایه‌نه‌كان لێگه‌ڕێن كاندیدێكی بێلایه‌ن دیاری بكرێت به‌ڵام بۆ دیاریكردنی وه‌زیره‌كان كێشه دروستده‌بێت و هه‌رلایه‌نێك داوای پشكی خۆی ده‌كات ئه‌وه‌ش كێشه دروستده‌كات، جگه له‌وه‌ش بۆ دیاریكردنی كاندیده‌كه هیچ لایه‌نێك ئاماده‌نییه له ئێستادا كاندیدی هه‌بێت و سه‌رۆك كۆماریش ناتوانێت بۆ خۆی كه‌سێك راسپێرێت بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی كاتی له عیراق".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌پێی یاسای هه‌ڵبژاردن و به‌پێی ده‌ستوریش پێویسته هێزی یه‌كه‌م و ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی هه‌یه كاندیدی هه‌بێت ئه‌وه‌ش دوو به‌ره هه‌یه "سائیرون و فه‌تح" كوتله‌ی سائیرون ده‌ستبه‌رداری دیاریكردنی كاندیده‌كه بووه‌و ده‌ڵێت با جه‌ماوه‌ر كاندیده‌كه دیاری بكات و جه‌ماوه‌ریش هیچ ئالیه‌تێكی نییه كاندیدی خۆی دیاری بكات به‌وه‌ش تۆپه‌كه ده‌كه‌وێته لای لایه‌نی دووه‌م كه فه‌تح-ه ئه‌ویش ناچێته ژێرباری ئه‌و به‌رپرسیارێتیه‌و دواجار ره‌نگه پێویستی به رێككه‌وتنی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان هه‌بێت ئه‌وه‌ش كاتی زۆری پێویسته‌و جگه له‌وه‌ش ره‌نگه لایه‌نێك ره‌خنه‌ی لێ بگرێت و به‌وه‌ش شه‌قام گه‌رمتر ده‌بێت و دژی ره‌وشه‌كه‌و كۆی دۆخه‌كه مه‌ترسی زیاتری له‌سه‌ر دروستده‌بێت.
ئه‌مین به‌كر په‌رله‌مانتاری خولی پێشوو راوێژكاری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق هۆكاری به‌رده‌وامی خۆپیشاندانه‌كان و چاره‌سه‌ر نه‌كردنی دۆخه‌كه‌ی ئاشكراكرد‌و بۆ رادیۆی نه‌وا وتی: "ده‌ستی ده‌ره‌كی هۆكاری سه‌ره‌كی به‌رده‌وامی ئه‌و دۆخه‌یه‌و ئه‌وه‌ش راسیتیه‌كه‌و هه‌ركه‌س نكۆڵی لێ بكات زۆر باش له سیاسه‌ت تێنه‌گه‌شتووه، چونكه ئه‌مه جۆرێكه له ململانێی هێزه گه‌وره‌كان له عیراق تاوه‌كو ئه‌جێندای خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن و ده‌ستی ئێران له عیراق كه‌مبكرێته‌وه، به‌تایبه‌ت ئه‌جێندای ئێران له دوای حكومه‌ت له رێگه‌ی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت، ئایا خۆپیشانده‌ران كاریگه‌ریان له‌سه‌ر نه‌مانی حه‌شدی شه‌عبی هه‌بووه له‌م قۆناغه‌دا بێگومان نه‌خێر به‌وه‌ش خۆپیشاندانه‌كان به‌رده‌وامی ده‌بێت و پاڵنه‌ری خۆپیشاندانه‌كان چاوه‌ڕوانی به‌دی هاتنی ئامانجه‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
راشیگه‌یاند، پاڵنه‌ری خۆپیشاندانه‌كانی عیراق چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌كه‌ن خۆپیشاندانه‌كان زۆر له‌وه‌گه‌وره‌تربن تاوه‌كو له داهاتوو هه‌ر حكومه‌تێك پێكهێنرا رێگری له بوونی هێزێكی چه‌كداری دیكه بكات له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و هێزه فه‌رمییه‌ی له عیراق بوونی هه‌یه‌و ره‌نگه له ئه‌نجامیش ئه‌وكه‌سه‌ی كابینه‌ی حكومه‌ت پێكده‌هێنێت كاری جدی بكات بۆ توانه‌وه‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ناو سوپای عیراق و به‌وه‌ش خۆپیشاندانه‌كان كۆتایی پێبهێنرێت.