نه‌وا
بڕیاره ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان دوابڕیار له‌سه‌ر كۆنگره‌ی چواره‌می حزبه‌كه بدات، ئه‌گه‌ر زۆره بۆ ماوه‌یه‌ك دوابخرێت.
ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی كۆده‌بێته‌وه و بڕیار له‌باره‌ی كۆنگره‌ی چواره‌م ده‌دات، كه بڕیاره رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو 7-12 ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام تا ئێستا چه‌ند هه‌نگاوێكی ئاماده‌كاریی بۆ به‌ستنی كۆنگره‌كه ئه‌نجامنه‌دراون، به‌تایبه‌تی ئه‌نجامدانی كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌نده‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی به‌شدار له كۆنگره، بۆیه ئه‌گه‌ر زۆره كۆنگره‌كه بۆ ماوه‌یه‌ك دوابخرێت.
بڕیاردان له‌باره‌ی به‌ستنی كۆنگره ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی و ئه‌نجومه‌نه‌كه ده‌توانێت بڕیاری كۆتایی له‌وباره‌یه‌وه بدات.
دوێنێش ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی راگه‌یه‌ندراوێكی 7 خاڵیی بڵاوكرده‌وه و دوپاتیكرده‌وه، به‌وردی چاودێری به‌ڕێوه‌چونی كۆبونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تیی حزبه‌كه‌یان ده‌كه‌ن و هیوادارن بڕیارێكی به‌رپرسیارانه بده‌ن، به پێویستیشی زانی له‌م مانگه‌دا كۆنگره‌ی چواره‌م ببه‌سترێت.