نه‌وا
له‌سه‌ر رووداوی هێرشكردنه سه‌ر خێزانێكی كورد له پارێزگای ئورمییه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه داواكارییه‌ك ئاڕاسته‌ی قونسوڵیه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی ده‌كات و داواده‌كات تاوانباران بدۆزرێنه‌وه.
ئازاد تۆفیق پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه نوسراوێك ئاڕاسته‌ی قونسوڵیه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی ده‌كات و ده‌ڵێت: "له رۆژانی رابردوو به‌تایبه‌ت له پارێزگای ئورمییه چه‌ند حاڵه‌تێكی كوشتن و ئه‌شكه‌نجه‌دان و ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر سه‌روه‌ت و سامان روبه‌ڕووی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته‌وه كه‌سه‌ردانی پارێزگاكانی كۆماری ئیسلامی ئێرانیان كردبوو".
ئه‌وه‌شی وتووه: "به‌تایبه‌ت له رۆژانی رابردوو خێزانێكی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه روبه‌ڕووی هه‌وڵی كوشتن و سوتاندن و ئازار‌و ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر ماڵ و سامانیان، نیگه‌رانی زۆری لای هاووڵاتیانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه دروستكردووه، داواكارین له به‌ڕێزتان هه‌وڵی خۆتان بخه‌نه گه‌ڕ بۆ به‌ده‌مه‌وه چوونی ئه‌و خێزانه‌ی كه ئێستا له نه‌خۆشخانه‌كانی پارێزگای ئورمییه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێرانن و هه‌روه‌ها دۆزینه‌وه‌ی تاوانباران و سزادانیان".
ئازاد تۆفیق پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه له نوسراوه‌كه‌ی بۆ قونسوڵیه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی داواده‌كات، سه‌لامه‌تی هاووڵاتیان پارێزراو بێت و رێگه چاره‌سه‌ر گونجاو بگیرێته‌به‌ر بۆ دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و حاڵه‌تانه، باس له‌وه‌شكراوه، هاووڵاتیانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه چاوه‌ڕوانی رونكردنه‌وه‌و ئه‌نجام و به‌دواداچوونی هه‌وڵه‌كانی به‌رێزتانن.