د.به‌هار مه‌حمود: كه‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ى هه‌رێم و به‌غدا بوه‌ یاسا كه‌س ناتوانێت رێگرى لێبكات

05/12/2019

نه‌وا
په‌رله‌مانتارێكی كورد له‌ په‌رله‌مانی عیراق جه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنی نه‌وت به‌ بودجه‌ی هه‌رێم و به‌غدا بوه‌ یاسا ئه‌وا كه‌س ناتوانێت رێگری لێبكات.
د.به‌هار مه‌حمود ئه‌ندامى په‌رله‌مانی عیراق له‌ فراكسیۆنى گۆڕان له‌ به‌رنامه‌ى "ئاراسته‌"ى رادیۆ نه‌وادا ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، كه‌ گرفتێك هه‌یه‌ له‌ هه‌رێم و به‌غدا ئه‌وه‌ش "مامه‌ڵه‌كردنه‌ له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه‌كان نه‌ك له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌كان". وتیشى "تائێستا چى رێككه‌وتن له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا كراوه‌ به‌ ئیمزا نه‌كراوه‌، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م رێككه‌وتنه‌ش ئیمزا بكرێت ده‌بێته‌ یاسا و كه‌س ناتوانێت رێگریى لێبكات و ئه‌گه‌ر رێگریشى لێبكرێت ئێمه‌ ده‌توانین تانه‌ى لێبده‌ین".
به‌پێچه‌وانه‌ى د.به‌هار مه‌حموده‌وه‌، حه‌سه‌ن ئالى ئه‌ندامى په‌رله‌مانی عیراق له‌ فراكسیۆنى یه‌كێتى پێیوابوو "هه‌ر كه‌سێك له‌ هه‌رێمه‌وه‌ بچێته‌ به‌غدا، نوێنه‌رایه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات و عادل عه‌بدولمه‌هدیش نوێنه‌رایه‌تى حكومه‌تى عیراق ده‌كرد".
وتیشى "رێككه‌وتنى نێوان هه‌رێم و به‌غدا ئیمزاكراوه‌ و له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك گه‌یشتونه‌ته‌ رێككه‌وتن". ته‌ئكیدیشیكرده‌وه‌ هه‌موو كاره‌كانى په‌رله‌مانى عیراق به‌ یاسا و ده‌ستور ده‌كرێن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group