یاسای كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق هەموار كرایەوە

06/12/2019 عێراق

نەوا
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یاسای كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی هەمواركردەوە و سەرجەم بەرپرسانی ئێستای كۆمیسیۆنی خانەنشین كرد.
شەوی پێنجشەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ یاسای كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی هەمواركردەوە و بەپێی هەموارەكەش، سەرجەم بەرپرسانی ئێستای كۆمیسیۆن خانەنشین دەكرێن و تەنها فەرمانبەرانی ئاسایی لە شوێنەكانی خۆیان دەمێننەوە.
هەموارەكەی ئێستا لە 27 بڕگە پێكهاتوە و پێویستە ئەندامانی كۆمیسیۆنەكە دادوەر بن نەك سەر بە حیزبەكان كە پێشوتر كاری پێدەكرا.
هەروەها كۆمیسیۆنی نوێ ژمارەیەك ئەندام لە ئەنجومەنی دادوەری هەرێم لەخۆ دەگرێت.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group