سەڵاحەدین.. دوو موشەك ئاراستەی بنكەیەكی سەربازی ئەمریكا كران

06/12/2019 عێراق

نەوا
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند، دوو موشەك لە بنكەی سەربازی بەلەد لە پارێزگای سەڵاحەدین كەوتونەتەخوار.
لە بەیاننامەیەكدا شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق ئاماژەی بەوەكردووە، دوو مووشەك لە بنكەی سەربازیی بەلەد كەوتوونەتە خوارەوە، بەڵام هیچ زیانێكی گیانی و ماددی لێنەكەوتووەتەوە.
بنكەی سەربازی بەلەد شوێنی مانەوەی هێزەكانی ئەمریكایە و لەماوەی نزیكەی یەك مانگدا سێهەم بنكەی ئەو وڵاتەیە لە عێراق كە بە موشەك هێرشی بكرێتەسەر.
لە رۆژانی رابردوودا بنكەی عەین ئەسەد لە ئەنبار و مانگی رابردووش بنكەی گەیارە لە نەینەوا كە هێزەكانی ئەمریكایان تێدایە كرانە ئامانجی هێرشی موشەكی.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group