بەڕێوەبەری كارەبا: سوتەمەنی نەدرێت بە وێستگەكان بۆی هەیە دابەشكردنی كارەبا بوەسێت

08/12/2019

نەوا
بەڕێوەبەری گشتیی كارەبای سلێمانی دەڵێت، ئەگەر پێنەدانی سوتەمەنی بە چەند یەكەیەكی بەرهەمهێنان بەردەوام بێت، بۆیە هەیە كارەبا بە هاوڵاتیان نەدەن و تەنها بۆ شوێنە گشتییەكانی دابین بكەن.
سالار حوسامەدین بەڕێوەبەری گشتیی كارەبای سلێمانی لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سەرەتای زستانێكی خراپ لە روی پێدانی كارەباوە دەستیپێكرد و ئەمەش هەڵگری پەیامێكی خراپە بۆ رەوشی كارەبا لە هەرێم.
سالار حوسامەدین ئاشكرایكرد، بەرهەمهێنانی كارەبا دابەزیوە بۆ 3 هەزار و 500 مێگاوات و خواستیش لەسەر كارەبا بەرزبۆتەوە بۆ 6 هەزار مێگاوات، واتا بەرهەمهێنان و خواست 50% جیاوازییان هەیە.
دەشڵێت، فشارێكی زۆر لەسەر محاویلە و فیدەرەكانی كارەبا هەیە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی هاووڵاتیان كارەبا بۆ گەرمكردنەوە بەكاردەهێنن.
بەڕێوەبەری گشتیی كارەبای سلێمانی باسیشی لە ئەگەری پێنەدانی كارەبا بە هاووڵاتیان كرد و وتی، چەندین یەكەی بەرهەمهێنان بە هۆی پێنەدانی سوتەمەنییەوە وەستاون و ئەگەر ئەمە بەردەوام بێت، لە داهاتودا ئەگەر هەیە پێدانی كارەبا بە هاووڵاتیان بوەستێت و تەنها بدرێت بە شوینە گشتییەكان.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group