نه‌وا
ژوری رۆژنامه‌وانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت، هێشتا هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی له‌ئاست خواست و داواكاری خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستاندا نیه و "پێویسته هه‌نگاوه‌كان خێراتر و كاریگه‌رتر و سه‌رجه‌م بواره‌كانی ژیانی هاونیشتیمانیان بگرێته‌وه".
له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا كه په‌یوه‌ندیدار به وتاری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له باره‌ی ئه‌دای حكومه‌ت له (100) رۆژی رابردودا بڵاوی كردوه‌ته‌وه، ژوری رۆژنامه‌وانی دوپاتی ده‌كاته‌وه كه روانگه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاشكرایه و له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه تا ئه‌مڕۆ، به‌رنامه‌یه‌كی سیاسیی گشتگیری ھه‌یه و پرسی چاكسازی وه‌ك ئه‌وله‌ویه‌ت سه‌یرده‌كات. هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش به‌شداری كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی حكومه‌تی كردوه.
هه‌ر له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، بڕوامانوایه هێشتا هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی له‌ئاست خواست و داواكاری خه‌ڵكی ھه‌رێمی كوردستان نیه و، پێویسته ھه‌نگاوه‌كان خێراتر و كاریگه‌رتر و سه‌رجه‌م بواره‌كانی ژیانی ھاونیشتیما‌نیان بگرێته‌وه.