نه‌وا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشكرایكرد، له‌ناوبازاڕى سلێمانى به‌تۆمه‌تى شه‌ڕكردن و دزیكردن چه‌ند كه‌سێك ده‌ستگیركراون و ده‌ستیش به‌سه‌ر 40 بڵندگۆدا گیراوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه له‌بڵاوكراوه‌یه‌كدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، له‌مانگی رابردودا به‌شی پۆلیسی رێكاری سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تبار‌ى ده‌ستگیركردوه، كه شه‌شیان به‌تۆمه‌تی شه‌ڕكردن له‌ناوبازاڕی شاری سلێمانیدا ده‌ستبه‌سه‌ركراون، هه‌روه‌ها تۆمه‌تبارێكی نه‌وجه‌وان به‌تۆمه‌تی دزیكردن ده‌ستگیركراوه و راده‌ستی هۆبه‌ی پۆلیسی نه‌وجه‌وانان كراوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌شی پۆلیسی رێكاری ده‌ستی گرتوه به‌سه‌ر 40 بڵندگۆدا، كه ببونه‌هۆی بێزاركردنی هاووڵاتیان له‌ناوبازاڕدا و راده‌ستی قائیمقامییه‌تی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی كراون.