نه‌وا
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی عیراق ئاشكرایكرد، دوو هه‌زار و 626 خۆپیشانده‌ر ئازادكراون، كه له‌كاتى خۆپیشاندانه‌كاندا ده‌ستبه‌سه‌ركرابوون، تائێستاش ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌رى دیكه له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان و ئازادنه‌كراون.
ئه‌نجومه‌نه‌كه له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، ده‌سته‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى تایبه‌تمه‌ند به سه‌یركردنى كه‌یسى خۆپیشاندانه‌كان تا رۆژى 8ى ئه‌م مانگه دوو هه‌زار و 626 خۆپیشانده‌رى ئازادكردوه، كه پێشتر راگیرابون.
رونیشكراوه‌ته‌وه، تائێستا 181 خۆپیشانده‌ر كه راگیراون، له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان و سه‌باره‌ت به‌و تۆمه‌تانه‌ى دراوه‌ته پاڵیان لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه.
له‌سه‌ره‌تاى مانگى 10ى ئه‌مساڵ خۆپیشاندانه‌كانى عیراق دژى گه‌نده‌ڵى و نه‌بونى هه‌لى كار و خزمه‌تگوزارى له شارى به‌غداو چه‌ندین پارێزگاى دیكه‌ی عیراق ده‌ستیانپێكردو به‌هۆى توندوتیژیه‌كانیشه‌وه نزیكه‌ى 450 خۆپیشانده‌ر كوژراون و زیاتر له 20 هه‌زاریش برینداربون، هه‌روه‌ها زیاتر له دوو هه‌زار خۆپیشانده‌ریش ده‌ستگیركرابون.