نه‌وا
بڕیاره رۆژی سێ شه‌ممه په‌رله‌مانی كوردستان كۆببێته‌وه و خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م بۆ دوو پێشنیازه بڕیار و پێشنیازه یاسا ده‌كات.
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، كاتژمێر 11 ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی سێ شه‌ممه 10 ی كانونی یه‌كه‌م دانیشتنی ژماره 9ی ئاسایی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
راشیگه‌یاندووه، ته‌وه‌ری یه‌كه‌می دانیشتنه‌كه خوێندنه‌وه‌ی دووه‌مه بۆ پێشنیازه یاسای ریكلامی بازرگانی له هه‌رێمی كوردستان.
سه‌باره‌ت به ته‌وه‌ری دووه‌میش رایگه‌یاندووه، خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پێشنیازه بڕیاری رۆژانی بۆنه فه‌رمیه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی توركمان ده‌كرێت.