نه‌وا-كاروان مه‌حمود
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی وزه‌و سامانه سروشتیه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت: "هۆكاری سه‌ره‌كی كه‌می كاره‌با له هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانه كه سوته‌مه‌نی پێویست بۆ یه‌كه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با دابین ناكات، ئه‌وه‌شی وت: "هیچ پێشنیازێك بۆ چاره‌سه‌ر كێشه‌ی كاره‌با كاری له‌سه‌ر نه‌كراوه تائێستا".
سه‌ركۆ ئازاد گه‌ڵاڵی بڕیارده‌ری لیژنه‌ی وزه‌و سامانه سروشتیه‌كان و پیشه‌سازی و بازرگانی له په‌رله‌مانی كوردستان به رادیۆ نه‌وای راگه‌یاند، لیژنه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ وه‌زیری كاره‌باو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆنترۆڵی كاره‌بای هه‌رێم كۆبوونه‌وه‌ی كردووه‌و هه‌رێمی كوردستان توانای به‌رهه‌مهێنانی 6 هه‌زارو 773 میگاوات كاره‌بای هه‌یه به‌ڵام به‌هۆی دابین نه‌كردنی سوته‌مه‌نی و گازوایل-ی پێویست 12 یه‌كه له ئێستا له‌كاركه‌وتوون و كێشه‌كه‌ش له وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانه كه سوته‌مه‌نی پێویست دابین ناكات.
باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌وترێت له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كاره‌باوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كاره‌با له رێگه‌ی پێوه‌ری زیره‌كه‌وه ئه‌وه ماوه‌یه‌كی زۆری پێویسته‌و تا وه‌كو 2021 ده‌خایه‌نێت بۆ چاره‌سه‌ری خیراش بۆ ئه‌و دۆخه پێویسته وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانه سوته‌مه‌نی پێویست ره‌وانه‌ی یه‌كه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با بكات.
راشیگه‌یاند، به‌پێی وته‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌باش یه‌كێك له كێشه سه‌ره‌كیه‌كانی كاره‌با له هه‌رێمی كوردستان دزینی 32.8% كاره‌بایه‌و ئه‌و شوێنانه‌ش پێوه‌ریان نییه، كه له‌لایه‌ن باره‌گای حزبی و حكومی و به‌رپرسانی حزبی به‌كاده‌هێنرێت، بۆ ئه‌وه‌ش پێویسته چاره‌سه‌ری پێویست بدۆزرێته‌وه‌و كێشه‌كه بنبڕبكرێت.