نه‌وا-كاروان مه‌حمود
په‌رله‌مانتاری گۆڕان له خولی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت: "په‌رله‌مانی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێم بوونه‌ته بار به‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستانه‌وه". نیگه‌رانی خۆشی له به‌رانبه‌ر بێده‌نگی هاووڵاتیان ئاشكرا ده‌كات.
عه‌بدوڵڵای مه‌لا نوری په‌رله‌مانتاری گۆڕان له خولی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان به رادیۆ نه‌وای راگه‌یاند، "تائێستا بوون و نه‌بوونی په‌رله‌مانی كوردستان وه‌كو یه‌كه و ئه‌توانم بڵێم نه‌بوونی باشتره چونكه هه‌موو ئه‌و ئه‌ركه یاساییه‌و سیاسیانه‌ی له سه‌ر په‌رله‌مانی كوردستانه له ده‌ركردنی یاسایه‌كی باش، پرسی به‌دواداچوون، چاودێری حكومه‌ت و ده‌زگا ته‌نفيزیه‌كان ئه‌وه‌ش كه گرنگترین شته بۆ روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و چاودێریكردنی حكومه‌ت ئه‌وه‌ش جێبه‌جێ ناكات كه‌واته په‌رله‌مان زیاده‌و پێویست نییه‌و به‌ڵكو بارێكی قورسه به‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵكه‌وه".
وتیشی: "په‌یوه‌ست به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت له 100 رۆژی كاركردنی جگه له خۆڵكردنه‌وه چاوی خه‌ڵك و چه‌واشه‌كاری هیچی دیكه‌ی تێدا نه‌بوو، ئه‌وه‌ی باس ده‌كرا كاری ساڵانی 2012یه كه چه‌ندین ساڵه پاره‌ی بۆ ته‌رخان ده‌كرێت و تازه باس له جێبه‌جێكردنی ده‌كرێت له وانه‌ش دروستكردنی سایلۆ، جگه له‌وه‌ش هه‌ندێك شتی ناڕاست له‌وانه‌ش باسی شه‌فافیه‌ت له‌پرسی نه‌وت و داهاتی هه‌رێمی كوردستان كه ئه‌وه‌ش سه‌د له‌سه‌د ناڕاست و فێڵكردنه له‌خه‌ڵك و ئه‌م حكومه‌ته حكومه‌تێكی شكستخواردووه".
عه‌بدوڵڵای مه‌لا نوری باسی له‌وه‌شكرد، هه‌موو پرسه گرنگه‌كانی یه‌كخستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه و شه‌فافیه‌ت و كاراكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت و پرسی دیموكراسی و ئازادی هیچ كام له‌مانه كاری تێدا نه‌كراوه‌و ئه‌م كابینه‌یه ناتوانێت كاری تێدا بكات، كه‌واته حكومه‌ت و په‌رله‌مان بارن به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌وه‌و پرسی گه‌نده‌ڵی وێرانكاری له هه‌موو كات زیاتره.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان هێمای به‌وه‌شكرد، ئه‌وه‌ی ده‌كرێت ناكرێت بوترێت به‌ته‌نها پارتییه به‌ڵكو ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت وتی به‌ناوی پارتی، گۆڕان و یه‌كێتی-یه‌وه‌كردی به‌پێی یاسای ژماره یه‌كی ساڵی 1992ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌رسێ لایه‌نه‌كه وه‌كو یه‌ك به‌پرسیارن به‌رانبه‌ر به خه‌ڵك و به په‌رله‌مان و ئه‌و كه‌موكورتیانه‌شی كه هه‌یه.
عه‌بدوڵڵای مه‌لا نوری په‌رله‌مانتاری گۆڕان له خولی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ چوونی خۆی له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرا كرد‌و بۆ نه‌وا وتی: "ره‌خنه‌ی جدیم له‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی روده‌دات هۆكاری یه‌كه‌م خه‌ڵكی كوردستانه‌و خه‌ڵكێكه زۆر زوو بێ هیواده‌بن، زوو قه‌ناعه‌ت به‌وه‌ده‌كه‌ن كه ده‌كرێت و هه‌ڵوێستی جدییان نییه، من ده‌زانم ده‌ڵێن ده‌نگمان به‌گۆڕانداوه ئه‌وان فێڵیان كردووه به‌ڵام نابێت بێ ده‌نگ بن و به‌ده‌نگدان به حزبێك بوترێت كۆتایی ژیان به‌ڵكو ده‌بێت به‌رده‌وام له ململانێدا بن و چاودێری ماف و به‌رژوه‌ندییه‌كان بكرێت".
عه‌بدوڵڵا مه‌لا نوری ئاشكراشیكرد، "پێم وایه لێره به‌دواوه ده‌بێت رووی ره‌خنه‌مان له خه‌ڵكی كوردستان بێت چونكه ئه‌وه خه‌ڵكه بێده‌نگه‌و ئه‌و قسانه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت كردوویه‌تی بنه‌مای راستی نییه به‌هه‌زاران خه‌ڵك ده‌ستخۆشی لێده‌كات و فریوی خواردووه هه‌زاران رۆشنبیر‌و نوخبه توشی فه‌سادبووه‌و بووه‌ته رووخساری ده‌سه‌ڵات و زمان حاڵی ده‌سه‌ڵات و به‌رپرسانی گه‌نده‌ڵ بۆیه ده‌بێت له‌مه‌وبه‌دوا ره‌خنه‌كان به‌پله‌ی یه‌كه‌م له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌بێت".