سه‌عدی پیره‌: بارودۆخی عیراق وانه‌یه‌كی باشمان فێرده‌كات بۆ ئه‌وی چاكسازی بكرێت

08/12/2019

نه‌وا
سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی رایگەیاند، بارودۆخی عیراق دەرسێكی باشیان فێردەكات بۆئەوەی چاكسازی بكەن.
سەعدی ئەحمەد پیرە لە پرێس كۆنفرانسێكدا باسی لەبارودۆخی ئێستای عیراق و دەستلەكاركێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران كرد و وتی "لەئێستادا بەپێی مادەی 81ی دەستور، سەرۆك كۆمار كارەكانەكانی حكومەت بەشێوەی كاتی بەڕێوەدەبات و لەماوەی دوو هەفتەدا كەسێكی نوێ دیاریدەكات بۆ پێكهێنانی كابینەیەكی نوێ".
وتیشی "لەگەڵئەوەداین كە دۆخەكە ئارامی بەخۆوە ببینێت و بگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی، داواكاری و هەنگاوەكانی خۆپیشاندەران جێبەجێبكرێن و كێشەو ناكۆكیەكانیش چارەسەربكرێن".
سەبارەت بە پەیامی 100 ڕۆژی دەستبەكاربونی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمیش، رایگەیاند: پرۆژەیاسای چاكسازی لەنێوان پەرلەمان و حكومەتدا گفتوگۆی لەسەر دەكرێت، بەڵام بارودۆخی عیراق وانەیەكی باشمان فێردەكات، كە كاری جدی بۆ چاكسازی بكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group