نه‌وا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق ئاشكرای كرد، مانگی رابردوو به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی فه‌رمانی گرتنی بۆ 226 كه‌س ده‌ركردووه، كه به‌شێكیان وه‌زیر، په‌رله‌مانتار و پارێزگاری ئێستا و پێشوون.
له راگه‌یه‌نراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی لێكۆڵینه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق كۆی گشتی ئه‌و فه‌رمانی ده‌ستگیركردنانه‌ی خسته‌ڕو، كه له‌مانگی رابردودا بۆ ژماره‌یه‌كی زۆر له وه‌زیر و په‌رله‌مانتار و پارێزگارانی ئێستا و پێشوتری عێراقی ده‌ركرد، به‌تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی و به‌فیڕۆدانی سامانی گشتی وڵات.
له‌و راگه‌یه‌نراوه‌دا ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ئاماژه‌ی به ده‌ركردنی فه‌رمانی دهستگیركرنی 9 وه‌زیر كرد، كه پێنجیان وه‌زیری پێش‌و بون و دوانیشیان وه‌زیری پێشوتربون له حكومه‌تی عێراق.
هه‌ر به‌پێی راگهیهنراوهكه له‌مانگی پێشوتردا فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ 12 په‌رله‌مانتار ده‌كراوه، كه 10كه‌سیان ئه‌ندام په‌رله‌مانی ئێستای عێراقن، هاوكات بریكاری وه‌زیرێك و سێ بریكاری وه‌زیری پێش‌و و دو بریكاری وه‌زیری پێشوتر فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌ركراوه.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، كه" فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ پارێزگارێكی ئێستا و 11 پارێزگاری پێش‌و و 118 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئێستای پارێزگاكان و 26 ئه‌ندامی پێش‌و و 11ئه‌ندامی پێشوتری ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ده‌ركردوه.
له‌نێوان فه‌رمانه‌كانی ده‌ستگیركردنی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی، 32 به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی تێدابوه .
به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی یه‌كێك له داواكاریه‌كانی ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌یه كه زیاتر له دوو مانگه له به‌غدا و چه‌ند پارێزگایه‌كی تری عێراق له‌سه‌ر شه‌قامن.