نه‌وا
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ ئاڵوگۆڕكردنی به‌ندكراوان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ده‌ربڕی.
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له تویتێكدا رایگه‌یاند، له ئێستادا كه بارمته‌كه‌ی خۆمان وه‌رگرتوه‌ته‌وه، ئاماده‌ین سه‌رجه‌م به‌ندكراوانی نێوانمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ئاڵوگۆڕ بكه‌ین.
زه‌ریف راشیگه‌یاندووه، ئێستا تۆپه‌كه له گۆڕه‌پانی ئه‌مریكادایه.
پێشتر رۆبێرت ئۆبراین راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی كۆشكی سپی رایگه‌یاندبوو، واشنتۆن خوازیاری دانوستانه له‌گه‌ڵ ئێران به مه‌به‌ستی ئاڵوگۆڕی زیندانیه‌كانیان.
رۆژی شه‌ممه ئێران و ئه‌مریكا به نێوه‌ندگیری سویسرا دوو به‌ندكراویان ئاڵوگۆڕ كرد.
دوای ئاڵوگۆڕی ئه‌و به‌ندكراوانه دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاندبوو، هه‌ردوو وڵات ده‌توانن له سه‌ر پرسه‌كانی تریش گفتوگۆ بكه‌ن و وه‌ك ئاڵوگۆڕی به‌ندكراوان كه ئه‌و به گۆڕینه‌وه‌ی بارمته‌كان ناوی بردبوو، بگه‌نه رێككه‌وتن.