نه‌وا
پۆلیس چیك رایگه‌یاند، به‌هۆی ده‌ستڕێژی گوله له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری ئۆستراڤا شه‌ش كه‌س كوژراون.
به‌پێی لێدوانی به‌رپرسانی پۆلیس پیاوێكه ته‌مه‌نی 42 ساڵه و له نه‌خۆشخانه‌ی زانكۆی ئۆستراڤا به شێوه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی ته‌قه‌ی كردووه و دوای كوشتنی شه‌ش كه‌س كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه.
تا ئێستا پاڵنه‌ر و هۆكاری ئه‌و هێرشه رانه‌گه‌یه‌نراوه و به وته‌ی ئه‌ندرێژ بابیس سه‌رۆك وه‌زیری چیك ئه‌مه " كردارێكی تاكه‌كه‌سی" بووه.
له ساڵی 2015شدا له هێرشێكی هاوشێوه‌دا له چیك پیاوێك له ریستورانتێك 8 كه‌سی كوشت و كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه.