نه‌وا
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی عیراق ئاشكرایانكرد، به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ عه‌لی لامی چالاكوانی به‌شدار له خۆپیشاندانه‌كانی به‌غدا، له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له خۆپیشاندانه‌كانی گۆڕه‌پانی ته‌حریر، رفێندراوه و دواتر ته‌رمه‌كه‌ی له ناوچه‌ی شه‌عبی به‌غدا دۆزراوه‌ته‌وه.
چالاكوانه كوژراوه‌كه خه‌ڵكی شاری كوت بوه و به‌وه ناسراوه، كه دژی ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ئێران بوه له عیراقدا.
له دوای ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندانه‌كان له پارێزگا جیاوازه‌كانی عیراق، له‌لایه‌ن هێز و چه‌كداری نه‌ناسراوه‌وه ژماره‌یه‌ك چالاكوان و هه‌ڵسوڕێنه‌ری خۆپیشاندانه‌كان رفێندراون و كوژراون.