نه‌وا
عیزه‌ت شابه‌نده‌ر كه‌سایه‌تى سیاسیى عیراقى ره‌تیده‌كاته‌وه كاندیدی پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق بێت و ته‌ئكیدیش ده‌كاته‌وه خۆی ناپاڵێوێت.
عیزه‌ت شابه‌نده‌ر له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر نوسیویه‌تى "له‌نێوان وێنه‌ى كه‌سایه‌تیه‌كاندا وێنه‌ى منیش هه‌ڵواسراوه و لێى نوسراوه له‌لایه‌ن پاڵه‌وانه‌كانى رێستۆرانتى توركییه‌وه ره‌تده‌كرێته‌وه، به‌ڵام نه خۆم كاندیدكردوه بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران، نه كاندیدكراوم و نه خۆم كاندید ده‌كه‌م".
ده‌شڵێت "سه‌ركردایه‌تیكردنى ئه‌و مه‌یمونانه‌ى ئه‌و لافیته‌یه‌یان نوسیوه و ئه‌وانه‌شى هه‌ڵیانواسیوه و له‌لایه‌ن مافیاكانى كێشمه‌كێشى ده‌سه‌ڵات و گه‌نده‌ڵى و كوشتنه‌وه فه‌رمانیان پێده‌كرێت، شه‌ره‌فمه‌ندم ناكات".
پێشتر جانین بلاسخارت نوێنه‌رى تایبه‌تى ئه‌میندارى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له عیراق سه‌ردانى عیزه‌ت شابه‌نده‌رى كرد و ئه‌وه‌ش وا لێكدرایه‌وه ناوبراو كاندیده بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانى نوێی عیراق.