نه‌وا
دادگای تاوانه‌كان له شاری هه‌ولێر، سزای له‌سێداره‌دانی بۆ بكوژی خێزانه كورده پێنج كه‌سییه‌كه‌ی رۆژئاوای كوردستان ده‌ركرد.
برزۆ سه‌عید پارێزه‌ری دۆسیه‌كه رایگه‌یاند، له دادگای تاوانه‌كانی هه‌ولێر، فه‌رمانی له‌سێداره‌دان بۆ تاوانباری سه‌ره‌كیی دۆسیه‌ی كوشتنی خێزانه‌كه‌ی گوندی (پیرڕه‌ش)ی ڕۆژهه‌ڵاتی شاری هه‌ولێر ده‌ركراوه.
رونیشی كرده‌وه، بڕیاره‌كه له ماوه‌ی 10 رۆژدا به‌شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی بۆ ته‌میزكردنه‌وه‌ی، ره‌وانه‌ی دادگای ته‌میزی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت و ئه‌گه‌ر له‌وێوه په‌سه‌ند بكرێت، بۆ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ده‌نێردرێت به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی سزای له‌سێداره‌دانه‌كه.
رۆژی 3ی 10ی 2019 خێزانێكی پێنج كه‌سیی كوردی ڕۆژئاوای كوردستان، له گوندی (پیرڕه‌ش) ته‌رمه‌كانیان دۆزرایه‌وه كه دایك و باوك و سێ منداڵی بچوك بون، دواتر هێزه‌كانی ئاسایشی هه‌ولێر تاوانباری روداوه‌كه‌یان ده‌ستگیركرد كه ناوی (ف. ك. ڕ.)ه، دانی به تاوانه‌كه‌یدانا.