نه‌وا
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ دوو بومه‌له‌رزه خۆرئاواى توركیاى هه‌ژاند و ئه‌وه‌ش 13یه‌مین بومه‌له‌رزه‌یه له‌ماوه‌ى كه‌متر له 3 مانگدا له‌و شاره ده‌دات، شاره‌زایانیش پێیانوایه نیشانه‌ى نزیكبونه‌وه‌ى بومه‌له‌رزه وێرانكه‌ره‌كه‌ى شارى ئیستانبوڵه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كاره‌ساته‌كان و فریاكه‌وتنى توركیا "ئافاد" له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، به‌یانى رۆژی چوارشه‌ممه، دوو بومه‌له‌رزه توركیایان هه‌ژاندوه، كه یه‌كه‌میان گوڕه‌كه‌ی4.6 پله بووه به‌پێوه‌رى رێخته‌ر و له قه‌زاى "ئاڵتى ئه‌یلول"ى ویلایه‌تى بالیكسیرى داوه. هه‌روه‌ها بومه‌له‌رزه‌ى دووه‌م له ده‌ریاى ئیجه رویداوه و هێزه‌كه‌ى 5.1 پله بوه، كه 158 كیلۆمه‌تر له‌قه‌زاى "داچه"ى سه‌ربه ویلاتى موغڵا دوربوه.
رونیشكراوه‌ته‌وه، بومه‌له‌رزه‌كان هیچ زیانێكى گیانیان لێنه‌كه‌وتوه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ش 13یه‌مین بومه‌له‌رزه‌یه له‌ماوه‌ى كه‌متر له سێ مانگدا رویانداوه.
شاره‌زایانى بوارى بومه‌له‌رزه پێشبینى رودانى بومه‌له‌رزه‌یه‌كى وێرانكه‌ر ده‌كه‌ن له ئیسته‌نبوڵى توركیا، كه گوڕه‌كه‌ى 7.4 پله ده‌بێت و پێیانوایه ئه‌و بومه‌له‌رزانه نزیكبونه‌وه‌ى بومه‌له‌رزه وێرانكه‌ره‌كه پیشانده‌ده‌ن.