"رۆژنامه‌نووسانی كه‌ركوك ناوێرن سكاڵا تۆماربكه‌ن"

11/12/2019

نه‌وا-لاڤه‌ كورده‌ 
لیژنه‌ی داكۆكی له‌ ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی رۆژنامه‌نوسان له‌ سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا باس له‌ خراپی بارودۆخی میدیاكاران له‌شاری كه‌ركوك ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت ماوه‌یه‌كه‌ پارێزگای كه‌ركوك به‌دۆخێكی سیاسی نائارام‌ و پڕ كێشه‌دا تێده‌په‌ڕێ، رێژه‌ی پێشێلكارییه‌كان له‌به‌رزبونه‌وه‌دایه‌‌. 
له‌و باره‌یه‌وه‌ د.نه‌زاكه‌ت حه‌مه‌سه‌عید سكرتێری لیژنه‌ی داكۆكی له‌ مافی رۆژنامه‌نوسان له‌میانی به‌شداری به‌رنامه‌ی شه‌قامی رادیۆ نه‌وا وتی "رێژه‌یه‌كی زۆر له‌ پێشێلكاریمان به‌ده‌ست گه‌یشتوه‌، خۆمان له‌ رێگه‌ی لقی كه‌ركوكی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانه‌وه‌ به‌دواداچونمان كردوه‌ چونكه‌ ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه‌ ناوێرن و ناتوانن سكاڵا تۆمار بكه‌ن، هه‌ڕه‌شه‌كان گه‌وره‌ن له‌ سه‌ریان و گه‌یشتۆته‌ ئاستێكی مه‌ترسیدار، به‌ تایبه‌ت له‌سه‌ر رۆژنامه‌نووسه‌ كورده‌كان كه‌ هه‌موو جۆره‌ پێشێلكاریه‌كان به‌رانبه‌ر ده‌كرێت".
وتیشی "وه‌ك لیژنه‌ی داكۆكی له‌ مافی رۆژنامه‌نووسان له‌ سه‌ندیكا به‌یاننامه‌یه‌كمان له‌سه‌ر ره‌وشه‌كه‌ ده‌ركردوه‌ و هۆشداریمان داوه‌ته‌ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار و حكومه‌تی عیراقی و كوردستانیش". 


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group